پنج شنبه , ۲۸ دی ۱۳۹۶
ئاخرین نووسراوەکان

بایگانی نویسنده: tavge

ناسینی زمانی کوردی

زمانی کوردی زمانێکی هێندو ئوروپاییە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن.ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.زمانی کوردی لە نێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری گەورەیی سێیمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتۆ.

زمانی کوردی چەند شێوەزاری سەرەکی ھەیە کە جیاوازی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لە سەر چۆنیەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین. بەڵام زۆربەیان زمانی کوردی بەم چوار دەستەیە دابەش دەکەن:

ھەندێک لە زمانناسان، لوڕییش وەکوو شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەندی دەکەن. ئەگەر چی لوڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لوڕی لە بەر دستدا نییە.